سەردێڕ:

بازاڕی دراوی عێراق بەهای ئاماژە ئاڵوگۆڕییەکانی دروای ئەم هەفتەیەی ئاشکرا کرد

PM:05:04:09/02/2023

2148 جار خوێندراوەتەوە

بازاڕی دراوی عێراقی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێنج دانیشتنی بازرگانی بەڕێوەچووە و کۆمپانیاکان نزیکەی سێ هەزار گرێبەستی کڕین و فرۆشتنیان واژوو کردووە بەهای هێما بازرگانییەکان گەیشتووەتە هەشت ملیار دینار.


بازاڕی دراوی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی دووەمی ئەم مانگە، لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە پێنج دانیشتنی بازرگانی بەڕێوەچووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە دانیشتنەکانی ئەم هەفتەیەدا ژمارەی هێما بازرگانییەکان زیاتر لە حەوت ملیار بووە و بەهای هێما بازرگانییەکان گەیشتووەتە هەشت ملیار دینار .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نیشاندەرە بازرگانییەکەن لە یەکەم دانیشتنی ئەم هەفتەیە بە ٦١٢.٢١ خاڵ داخراوە و لە کۆتا رۆژی هەفتەی بازرگانی بە ٦٠٢.٩٥ خاڵ داخراوە و ئەمەش بە مانای ئەوە دێت بە رێژەی ١.٥٤٪ دابەزیوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ئەم هەفتەیە زیاتر لە دوو هەزار ٨٠٠ گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لەسەر هێمای بازرگانی کۆمپانیاکان واژوو کراوە.













گەلەری