سەردێڕ:

بایدن بڕیاریدا پەردە لەسەر بەڵگەنامە نهێنییەکانى هێرشەکانى ١١ی سێپتەمبەر لابدات

PM:04:36:04/09/2021

9656 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەردەوامى فشاری کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکانى ١١ى سێپتەمبەردا، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا پەردە لەسەر بەشێک لەو نهێنی و بەڵگەنامانە لابدات کە تێوەگلانى چەند وڵاتێک لە رووداوەکان دەسەلمێنێت.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی فشارەکانى کەسوکاری قوربانیاندا رایگەیاند، بڕیاریانداوە پەردە لەسەر بەشێک لە نهێنی پەڕاوە هەستیارەکانى پەیوەست بە رووداوەکانى ١١ى سێپتەمبەر لابدەن، ئەوەش لە ماوەى شەش مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت.

بەشێک لە کەسوکاری ئەو قوربانیانە پێیان وایە سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکە لەو هێرشانەدا تێوەگلاون، بەڵام ئیدارە جیاوازەکانى ئەمریکا لەماوەى ساڵانى رابردوودا ئەو بەڵگەنامانەیان بە نهێنی هێشتووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەیەکی دیکە ٢٠ ساڵ بەسەر هێرشەکانى ١١ی سێپتەمبەر تێپەڕدەبێت کە تیایدا نزیکەى سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، دوای هێرشەکانیش رێکخراوی قاعیدە بەرپرسیارێتى هێرشەکانى گرتەئەستۆ.













گەلەری