سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

PM:02:12:09/02/2023

69180 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەراورد بە دوێنێ نزیکی ١٨ هەزار دینار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕیش هاوتای نرخی دۆلار زیاتر دابەزیوە.


بەهۆی ئەوەی مامەڵەی جیهانی نرخی زێڕ بە دۆلارە، گۆڕانی ئەو نرخە کاریگەریی لەسەر بەرز و نزمی نرخی زێڕ دروستدەکات. بۆ ئەمڕۆش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٨٥ دۆلارە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٠ هەزار و ٦٠٨ دۆلار و یەک گرام بە ٦٠ دۆلار و شەش سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٦٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٢٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینارە

هـ.ئـ













گەلەری