سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین: هەڵە مەکەن

PM:01:55:08/02/2023

3316 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی سەرجەم هەڕەشەکانی چین دەداتەوە. دەشڵێت، "بە پەکین دەڵێم هەڵە مەکەن."


لە یەکەم وتاریدا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر چین هەر هەڕەشەیەک بکات لە ئەمریکا وەڵامی توندیان دەبێت و دەبێت چین بیر لە هەنگاوەکانی بکاتەوە و هەڵە نەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا لە بەهێزترین پێگەی خۆیدایە و دەتوانێت لە هەموو روویەکەوە رکابەری چین و هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان بکات، بەڵام پابەندیشن بە کارکردن لەگەڵ چین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لە بەرژەوەندی جیهان.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، بەهۆی هەڵوێستەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردنی دوورگەی تایوان پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین ئاڵۆزی تێکەوت و کاتێکیش نانسی پێلۆسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون.

پێشتریش چین لەبارەی دوورگەی تایوانەوە ئاماژەی بەوەدا، تایوان بەشێکە لە چین و هەموو کارێک دەکات تاوەکو بیگەڕێنێتەوە سەر خاکی چین و داوشی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کرد پاڵپشتی تایوان نەکەن.
ئـ.کـ
هـ.ئـ













گەلەری