سەردێڕ:

دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گەیشتووەتە چەند؟

AM:08:41:08/02/2023

5864 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە گیانیان لەدەستداوە یان بە مردویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە بۆ هەشت هەزار کەس بەرزبووەتەوە.


پاش ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا سێ بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەکانی سنوری تورکیا و سوریای هەژاند ئەمڕۆ ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە هەشت هەزار و ٤٠٠ کەس و ٣٧ هەزار و ٣٦٤ کەسیش برینداربوون.

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و ٨٩٤ کەس لە تورکیا گیانیانلەدەستداوە و ٣٤ هەزار و ٨١٠ کەسیش بریندارن و هەشت هەزار کەسیش رزگارکراون زیاتر لە پێنج هەزار و ٧٧٥ باڵەخانە رووخاون وتیشی، "ئەو ئامارانە ئاماری کۆتایی نین."

هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی خستەڕوو، دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٥٥٤ کەسیش بریندارن.

رێکخراوی یونیسێفیش باس لەوەدەکات، بە هەزاران منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار منداڵیش ژیانیان لە مەترسیدایە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە.

لە دوو رۆژی رابردوودا سێ بومەلەرزە کە بەهیزترینیان بە گوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر بوو ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا و رۆژئاوا و باکوری کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکرا.













گەلەری