PM:05:29:05/02/2023
3812 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی پزیشکی هەناو و کۆئەندامی هەرس ئاشکرایکردووە، حەوت جێگرەوەی خۆراکی سروشتی هەن دەتوانن لەبری خوێ بەکاربهێندرێن.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "عاجل"، عەبدوڵـا زیابی پزیشکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناو و کۆئەندامی هەرس، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، جێگرەوەکانی خوێی سروشتی تامێکی جیاواز و چەندین ماددەی خۆراکی تەندروست دەبەخشن.
ئەو پزیشکە جێگرەوەکانی خوێی بە هەریەک لەمانە داناوە:
١.سیر
٢.بیبەر
٣.زەردەچەوە
٤.دارچینی
٥.شویت
٦.زیرە
٧.لیمۆ
ئەوەش لەکاتێکدایە، خوێ بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەرزی فشاری خوێن، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سێ ئەندامی جەستە دەبێت، ئەوانیش مێشک و دڵ و گورچیلەیە.
لە نیشانەکانی بەرزی فشاری خوێنیش ئەمانەن:
- ئاوسانی پاژنەی پێ
- زۆر میزكردن
- ئازار لە سنگدا
- گێژبوون
- ژانەسەر
- تێکچوونی بینایی
- خوێنبەربوونی لووت
- هەناسەتەنگی
ر.ئ