سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانى هەرێم و جیهان بەرزبوویەوە

AM:10:41:04/09/2021

10764 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە بەرزی مایەوە و یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٨٢٧ دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت. و بەوەش ٠,٢% بۆ هەر ئۆنسەیەک لەسەر ئاستى جیهان نرخەکەى بەرزبوویەوە.


یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٧٥ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٧٥٤ دۆلارە.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.








گەلەری