AM:09:27:04/02/2023
150232 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ شەممە، دوای رێککەوتنەکەی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
بەراورد بە نرخی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو نزیکەی ١٠ هەزار دینار بۆهەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٧٢ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە بووەتە ١٦٤ هەزار دینار.
دابەزینی نرخی دۆلار
لە دوای کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دێت کە لە تورکیا کۆبوونەوە و گەیشتنە لێکتێگەیشتن بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار لە عێراقدا. پارێزگاری بانکی ناوەندیش رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی
عێراق.