سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:07:04/02/2023

5444 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٤٦ سەنت دابەزیووە


ئەمڕۆشەممە ، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٣ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا کۆماری عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.












گەلەری