PM:08:03:03/02/2023
2224 جار خوێندراوەتەوە
ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بڕی ترلیۆنێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە. و دەشڵێت، "جەنگی روسیا و ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتەکەمان هەبووە."
ئاژانسی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، هەناردەکردنی کاڵای ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە رێژەی لە ٪١٤ زیادی کردوە و بە بڕی ترلیۆنێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردە کردووە و هاوردەکردنیش بە رێژەی لە٪٢٤ زیادی کردوە و لەو ساڵەدا بە بڕی ترلیۆنێک و ٦٠٠ دۆلار هاوردە بۆ ئەڵمانیا کراوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە،
بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و روسیاوە کە بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، کرێی هاوردە
و هەناردە بەرزبوەتەوە کاریگەری لەسەر
ئابوری ئەو وڵاتە داناوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەڵمانیا
خاوەنی گەورەترین ئابووری ئەورووپایە و بڕێکی زۆر کاڵا و ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی سەربازی
هەناردەی وڵاتان دەکات.