سەردێڕ:

بانکی ناوەندی هەنگاوێکی نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار جێبەجێکرد

AM:11:55:01/02/2023

34976 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ئاستی خستنەبازاڕی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکرد و بڕی زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.


لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیدا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ئەمڕۆ بانکەکە بڕی ١٠٥ ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٢١٦ دۆلاری خستەبازاڕەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕی ٥٥ ملیۆن دۆلار بە نەقدی خراوەتە بازاڕەکانی دراوەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

سەرەڕای لێدوانە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق لەبارەی هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.













گەلەری