سەردێڕ:

عێراق کرێی خوێندنی بەرێژەی ٢٥٪ کەمکردەوە

PM:10:02:03/09/2021

9384 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی کرێی خوێنی بەرێژەی ٢٥٪ کەمکردەوە و زانکۆ ناحکومیەکانی سەرپشکی کردوون بە پێدانی خوێندنی بێ بەرامبەر بە هەرکەسێك دەیانەوێت.


یاسین عیساوی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی بەرپرسیارە لە بەخشندەیی زانست و وەرگرتنی خوێندکاران، بەڵام کرێی خوێندن دیاریکراوە و کەمکراوەتەوە و زانکۆ ناحکومەیەکان ناچار بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ناکات و گوشاری زیاتریان ناخاتەسەر.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێك لە زانکۆ ناحکومیەکان کرێی خوێندن یان نیوەی لە خوێندکارە کەمدەرامەتەکان وەردەگرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەت هیواخوازە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ زانکۆ ناحکومیەکان و خوێندنی باڵادا هەبێت بەتایبەت لە بابەتی پێگەیاندنی خوێندکار و ئەو خێزانانەی بە دۆخی ئابوری خراپدا تێدەپەڕن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر نەبیل کازم عەبدولساحێب، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە نوسراوێك داوای لە سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژە ناحکومەیەکان کردووە رێگە بە خوێندکاران بدرێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن لە کاتێکدا کە نەیانتوانی کرێیەکە بدەن.








گەلەری