ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا ئەو نرخە لە بەرزیدا مایەوە.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە بەرزیدا مایەوە و لە هەولێر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
لە سلێمانیش لەکاتی
داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٧ هەزار و ١٥٠ دینار بووە.
لەلایەکی دیکەوە لە
دهۆکیش١٠٠ دۆلار بە ١٦٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بانکی
ناوەندی عێراقیش بەردەوام جەخت لەسەر هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخەکەی دەکاتەوە،
بەڵام رۆژ بە رۆژ نرخی دۆلار روو لە بەرزییە.
هـ.ئـ