PM:08:46:03/09/2021
89936 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگێکی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، هێزەکانیان هەرێمی پەنجشیریان کۆنترۆڵ کردووە و ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە.
ئەمڕۆ ھەیینی، بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی ئەفغانستانی بە ھەرێمی پەنجشێریشەوە دوای شەرێکی قورس لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆندا راگەیاند.
چاوگەکەی تاڵیبان رایگەیاندووە، ''بەفەزڵی خوا، ئێمە کۆنترۆڵی ئەفغانستانمان کرد بە تەواوی و بەرەی نەیار و پەنجشێرمان تێکشکاند''.
ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی ھێزی بەرەنگاری نیشتیمانی و چەند سەرکردەیەکی تر بەرەو تاجیکستان ھەڵاتوون.