سەردێڕ:

وەزارەتی نەوت پلانێکی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە خستەڕوو

PM:08:34:03/09/2021

1644 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پڕکردنەوی رێژەی کورتهێنانی بودجە بەنیازە بەرهەم هێنانی نەوت زیادبکات، دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپیك پڵەس بڕیایدا بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.


ئاماژەی بەوەشداوە، کاری لەپێشینەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك سەقامگیری بازاڕەکانی نەوت بپارێزرێت و هاوسەنگی پێویست لەنێوان دابینکردن و داوا بۆ نەوتی خاو کۆنترۆڵ بکرێت و کار بۆ چارەسەرکردنی زیادەی نەوت بکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق کار لەگەڵ وڵاتانی ئۆپێك پڵەس دەکات بۆ بوژاندنەوەی ئابورییە بەپێی ئەو دۆخەی پێیدا تێپەڕدەبن.

باسی لەوەشکردووە، جێگیربوونی نرخی نەوت لە ٧٠ دۆلاردا سەڕای ئاڵەنگاری زۆر و پاشەکشەی ئابوری لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا، نیشاندەرێکی باشە بۆ ئۆپێک پڵەس وڵاتانی ئەندام، لەوانەش عێراق، بڕی داهات زیاد دەکات و ئابووریەکانیان دەبوژێنێتەوە و کورتهێنانی دارایی کەمدەکاتەوە.

راشیگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵات، هەوڵدەدەن بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت زیاتر هەناردەبکەن.

ئەمە لە کاتێدایە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا و کەمبونەوەی بەرچاری خواست لەسەری، نرخی نەوتی برێنت بە کەمتر لە ٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوە دەکرا، دوای ئەوە وڵاتانی ئۆپێك پڵەس لە کۆبونەوەیەكدا بڕیاریاندا رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە.

هاوکات، ئۆپێك پڵەس بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای نەوت، وڵاتانی پیشەسازی نەوتی ناچارکرد، رۆژانە بەرهەمێنانی نەوت بۆ ٧% کە بە گشتی دەکاتە حەوت ملیۆن و ١٢٥ هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە.

لەمانگی تەمووزی ئەمساڵدا ئۆپێك پڵەس رازیبوو رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی تر لە رۆژێكدا لەم مانگەدا بۆ ماوەی مانگێك بەرهەمبێت و پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکرێتەوە تاوەکو مانگی ئەیلوول ی ٢٠٢٢.








گەلەری