سەردێڕ:

بەڤیدیۆ.. هەورەبروسکە لەماوەی چەند چرکەیەکدا ١٢ جار لە ستونێکی کارەبا دەدات

PM:06:25:03/09/2021

9956 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت لە وڵاتی چین هەورەبروسکە لەماوەیەکی چەند چرکەیەکی کەمدا ١٢ جار بەشێوەی یەک لەسەر یەک لە ستونێکی کارەبای سەرشەقام دەدات.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ڤیدیۆکە لەلایەن یەکێک لەو کەسانەوە تۆمارکراوە کە نزیکبووە لە شوێنی رووداوەکە لە شاری شاندۆنگ، باسی لەوەش کردووە کە زۆر سەریسوڕماوە کاتێک ئەو دیمەنەی بینیووە هەربۆیە بڕیاری داوە لەڕێگەی مۆبایلەکەی خۆیەوە ڤیدۆی رووداوەکە تۆماربکات.

ڤیدیۆکە بەشێوەیەکەی بەربڵاو بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوببووەتەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵکی.

هەورەبروسکە رووداوێکی سروشتییە و لەشێوەی وزەی کارەبایی دەردەچێت، زۆر جار دەبێتە هۆی رووداوی نەخوازراو لەو شوێنانەی کە ژیانیان تێدایە، وەک ئەو رووداوەی لە نینۆتسمیندای باشووری جۆرجیا روویدا لە سەرەتای مانگی رابردوو کە بەهۆیەوە ٥٠٠ سەرمەڕ مردن بەهۆی هەورەبروسکەوە لەکاتێکدا بە کێوێکدا هەڵدەگەڕان.














گەلەری