سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

PM:12:15:28/01/2023

38164 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا بەرزە و لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار، نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیر بووە.


لە ئێستاشدا، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، یەک کیۆگرام زێڕ بە ٦١ هەزار و ٩٨٥ دۆلار و یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و نۆ سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٥٠٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٦٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٤٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٨٠ هەزار دینارە













گەلەری