بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ١٧ سەنت دابەزیووە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پلەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری
کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو
پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.
هاوکات،
سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پلەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان
پابەندن پێیەوەی لەناویاندا کۆماری عێراق.
بەپێی
کۆتا زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی
نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.