سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکردنی خۆی هەڵوەشاندەوە

PM:12:09:15/07/2021

4412 جار خوێندراوەتەوە

حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرایکرد کە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق خۆکاندیدکردنی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و دەڵێت، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ناکات.

حەسەن کەعبی جیگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە و سەر بە فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە رەوتی سەدرە. کە دەڵێت، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ناکەن و لە حکومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق دەکشێنەوە و ئەوەش بە یەکەم کاردانەوەی دوای وتارەکەی سەدر دادەنرێت.

هاوکات، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی سەدری دایەوە و رایگەیاند، ناتوانێت دەست لەکاربکێشێتەوە و چیتر دەرفەتی دەستلەکارکێشانەوە نەماوە.

گەلەری