سەردێڕ:

مامۆستایەکی ئاینی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

PM:03:18:03/09/2021

135180 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی چاوگێک، لە قەزای کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف مامۆستایەکی ئاینی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.


چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، مامۆستایەکی ئاینی تەمەن چل ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوژراوە لە گەڕەکێکی قەزای کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و دەمەقاڵەیەکی توندیان لەنێواندا درووست بووە، دواتریش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، دواتر تەرمی کوژراوەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی دادوەری و تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکردووە.













گەلەری