سەردێڕ:

ئایا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی عێراقدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێگیر دەکرێت؟

PM:03:47:25/01/2023

11668 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا جێگیر دەکرێت. دەشڵیت، "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیانە و دەستکاری ناکرێت."


مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا جێگیر دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو داهاتەی نەوتی هەرێم هەیەتی کەمترە لەو پارانەی کە بۆ هەرێم دەچێت و ئەوان تەنها دەیانەوێت بەپێی یاسا و دەستور لە بودجەدا پشکی هەرێم دابین بکرێت.













گەلەری