سەردێڕ:

کۆمسیۆنی باڵا لەبارەی کشانەوەی لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی سەدری دایەوە

AM:11:54:15/07/2021

10848 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای راگەیاندنەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لەبارەی کشانەوەی رەوتەکەی لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان، رایگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای پاشەکشەکردنی پارت و لایەنەکانی داخستووە و ناتوانن بکشێنەوە.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای راگەیاندنەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتیسەدر  لەبارەی کشانەوەی رەوتەکەی لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان، رایگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای پاشەکشەکردنی پارت و لایەنەکانی داخستووە و ناتوانن بکشێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای پاشەکشەکردنی پارت و لیست و قەوارەکانی داخستووە، دوای ئەوەی ناوی لیست و کاندیدەکان پەسەندکران.

 

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی لەلایەن رەوتی سەدرەوە لەبارەی کشانەوەیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە کۆمسیۆنی باڵا نەگەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانن لەبارەی پێشهاتەکانی کشانەوەی رەوتی سەدر.

باسی لەوەشکرد، پێداگریدەکات لەوەی دەرگای کشانەوەی رەوت و قەوارە و لیستەکان داخراوە و هیچ کاریگەری لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن نابێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمرۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داهاتوو دەکشێننەوە.

وتیشی، ئەوەی لە عێراقدا روودەدات پلانێکە بۆ شکستپێهێنانی گەلەکەی.

سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، "ھۆشداری دەدەم؛ کە بەر لەوەی عێراق وەکو ئەفغانستان و سوریای لێبێت دەبێت گەندەڵکاران لە حوکمڕانی دووربخرێنەوە."

سەدر هیواش دەخوازێت بەوەی، خەڵکی باش لە هەڵبژاردنەکاندا دەربچێت.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام هاوڵاتیانی عێراق گرفتیان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەیە و بەشێکیان باس لەوە دەکەن، ئومێدیان بە حزبەکان نەماوە.

 

كـ ، ئـ













گەلەری