سەردێڕ:

دەستپاکى عێراق: لەمساڵدا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارمان گەڕاندوەتەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت

AM:11:14:03/09/2021

1608 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکى عێراق رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا چوار ملیار و ٩٢٠ ملیۆن دۆلار و ٤٥٣ ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.


دەستەی دەستپاکى عێراق لە راپۆرتێکدا کار و چالاکی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی دەستەکەی خستەڕوو و بەپێی راپۆرتەکە لەو ماوەیەدا چاویان بە ٢٥ هەزار و ٤٩٠ ئاگاداركردنەوە و هەواڵ و كەیسی تاواندا خشاندووەتەوە و بەهۆیانەوە رێگە لە بە هەدەردانی ئەو بڕە پارانە گیراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەزار و ٧٧٥ تۆمەتبار رادەستی دادگاكان كراون و ٨٥٨ فەرمانی دەستگیركردن دەركراون و ٤٥٥یان جێبەجێكراون، هاوکات، فەرمانى بانگهێشتكردنی دادوەریی بۆ سێ هەزار و ٢٠٨ کەس دەرکراوە و ٦٧٥ پەڕاوی راگرتن دەركراون.

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، زیاتر لە ٨٧٪ی بەرپرسانی باڵای وڵات بەدەم داواکاری دەستەکەوە هاتوون بۆ ئاشکراکردنی سامانەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستانیش بەردەوام راپۆرت و بەڵگەنامەکان دەریدەخەن کە گەندەڵی ئەنجام دەدرێت و سامانی گشتی بە فیڕۆدەدرێت، بەڵام رۆڵی تەواو بە دادگاکان نەدراوە و کەس لەسەر ئەو بابەتە سزانەدراوە.








گەلەری