سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا: هێرشێکی تیرۆریستیمان کراوەتەسەر

AM:09:12:03/09/2021

6768 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند، کەسێک کە "کاریگەر بووە بە فکری گروپی چەکداری داعش" پاش ئەوەی لەیەکێک لە مارکێتەکانی شاری ئۆکلانددا شەش کەس بریندار دەکات، بەگوللـەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت.


هێرشەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بووە و پۆلیسی شاری ئۆکلاندیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پۆلیس توانیویەتی لەشوێنی رووداوەکە روبەڕوی هێرشبەرەکە ببێتەوە و دوای روبەڕوبوونەوەش لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بەگوللـە کوژراوە.

لای خۆشییەوە، جاسیندا ئەردرین سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا هێرشەکەی بە کردەیەکی "تیرۆریستی" ناوبردووە و دەشڵێت، "ئەو کەسە هەڵگری رەگەزنامەی سریلانکییە و بەچەقۆ هێرشەکەی ئەنجامداوە." 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩دا و لە شاری کرایس تشیرشی نیوزلەندا، چەکدارێک هێرشیکردەسەر دوو مزگەوت و لەئەنجامیشدا ٥١ کەسی کوشت.













گەلەری