سەردێڕ:

نرخی نەوت لەبەرزیدا جێگیرە

AM:08:06:21/01/2023

4376 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٢٥ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨١ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، روسیا بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات دەگاتە ٣٥ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان.

لە ئێستادا چین و هیندستان و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆسەر روسیا نابن و نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.

یەکێک لەهۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیG7بوو بۆ کڕینی نەوتی روسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی خۆی. ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی ئەمریکاو وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر روسیا و کەمبوونەوەی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا.













گەلەری