یەکەی پۆلیسی دەریایی نەجەف بڵاویکردەوە، یەکەکانیان دوای ئەوەی ژنێک و کوڕەکەی لەناو ئاوی فوڕاتدا رزگاردەکەن، تەرمی سێ کچیشی بە خنکاوی دەدۆزنەوە.
یەکەی پۆلیسی دەریایی نەجەف ئاماژەی بەوەداوە، تیمی ژێردەریایی پۆلیسی نەجەف لە پرۆسەیەکی خێرادا توانیویانە ژنێک و کوڕەکەی لە خنکان رزگار بکەن.
ئەوەشی خستەوەتەڕوو، دوای گەڕانەکانیان توانیویانە تەرمی
سێ کچی ئەو ژنە بە خنکاوی بدۆزنەوە، دەشڵێت، دایک و کوڕەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون
بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن و تەرمی سێ کچەکەش لە پزیشکی دادوەرین.
لەبارەی چۆنییەتی روودانی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، دوای
ئەوەی ئەو خێزانە بۆ گەشتێک دەڕۆنە سەر ئەو رووبارە و دوای خواردنی ژەمی نیوەڕۆ،
چونەتە ناو ئاوەکە بۆ ئەوەی مەلەبکەن و کات بەسەربەرن و یەکێکیان لە ئاوەکە دەخنێت
و دووانەکەی تریش ویستوویانە رزگاری بکەن، بەڵام ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، یەکەکانی پۆلیسی ئاوی هەموو کاتێک
هەوڵدەدەن خەڵکی لەناو ئاوەکاندا مەلەنەکەن بۆ ئەوەی رووداوی لەو شێوەیە روونەدات.