سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:29:17/01/2023

41180 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٦٠ هەزار دیناری تێپەڕاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٦٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی ١ دۆلار بە ١٤٦٠ دینار دەفرۆشێت بەڵام نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا سەقامگیری لەدەستداوە زۆر لەو نرخە فەرمییە بەرزتر مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٧١ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بەرامبەر ١٩٣ هەزار دینارە

١٠٠دۆلار بەرامبەر  چوار ملیۆن و ١٨٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٨٦٠ لیرەی تورکییە













گەلەری