PM:05:15:02/09/2021
12856 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای هێزە چەکدارەکانی سەرایا سەلام رایگەیاند، ماڵی عەمار موسەوی سەرکردەی باڵای ئەو گروپە لە بابل بە چەکی قورسەوە لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی باڵای هێزەکانی سەرایا سەلام ئەوەشی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو دوو کەسە تەقەیان لە بەشی پێشەوەی ماڵی عەمار موسەوی کردووە، بەڵام هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
ئەوەشی خستوتەڕوو، موسەوی چەند رۆژێك پێش ئەو هێرشە هەڕەشەی
لێکراوە، بەڵام بەرپرسەکە ناوی هەڕەشەکەرەکانی ئاشکرانەکرد.
سەرایا سەلام گروپێكی چەكداری لایەنە شیعەکانن و لەسەر
داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەکاتی شەڕی داعشدا دامەزرا.