بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رێکاری تایبەت بە چاودێریکردنی بانکە ناحکومی دەگرنەبەر و دەشڵێت، "لە ئێستادا هەموو ئەو بانکانەی لە سێکتەری بانکی عێراقدا هەن گونجاون بۆ کارکردن."
ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق راگەیاند، ماوەی سێ ساڵە بانکی ناوەندی دەستی کردووە بە چاکسازی لە سێکتەری بانکی لە عێراقدا و ئەو سێکتەرە لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
هەندێک لە بانکە ناحکومییەکان لە عێراق کێشەیان هەیە بەڵام بانکی ناوەندی هەموو هەوڵێکی
خۆی دەدات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری بانکی و بەشێكی زۆری بانکەکانیش بە شێوەیەکی
باش و گونجاو کارەکانیان بەڕێدەکەن.
باسی لەوەشکردووە،
بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی بۆ داواکردن
لە بانکی ناوەندی چەند وڵاتێک گرتووەتەبەر تاوەکو رێڕەوە داراییەکانیان بۆ بانکە
ناحکومەییەکانی عێراق بکەنەوە و دەست بکەن بە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.
ئیحسان یاسری
راوێژکاری بانکی ناوەندی راشیگەیاند، بانکی ناوەندی پاڵپشتی هەر بانکێک دەکات کە هەوڵدەدات
کارەکانی باشتر بکات چونکە سێکتەری بانکی ناحکومی بەشێکە لە سێکتەری بانکی لە عێراقدا
کە باشترکردنی لە کارە لەپێشینەکانی بانکی ناوەندییە.