بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٨١ دۆلار و ٥٣ سەنتە و بەراورد بە پێنج مانگی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێر بەراورد بە دوێنی بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی داتا جیهانییەکان، نرخی گرامێک زێڕ بە ٦٠ دۆلار و پێنج سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٦٠ هەزار و ٤٩٦ دۆلارە.
هاوکات، بەهۆی بەرزی
نرخی دۆلارەوە لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق وای کردووە، نرخی کانزاکە بە دیناری عێراقی
گرانتر ببێت.
نرخی زێر لە
بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێری
عەیارە ٢٤ بە ٤٨١ هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێری
عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێری
عەیارە ٢٢ بە ٤٤١ هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێری
عەیارە ١٨ بە ٣٦٢ هەزار دینارە.