سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

AM:10:14:02/09/2021

6716 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە بەردەوامدەبێت و موچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ، پێنجشەممە، موچەی مانگی ئابی (وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلادانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا)، بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم تەواوی لیستی موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی هەرێم راگەیەند و بەپێی لیستەکە تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.

پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "ئەولەویەتى ئەو داهاتەى کە دێتە دەستى حکومەت بۆ موچە دەبێت و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هەموو ٢٥ى مانگێک موچە دابەشدەکرێت."













گەلەری