PM:11:28:01/09/2021
2560 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لەهەفتەی داهاتوودا سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی ئەمەریکا بۆ ئەو وڵاتانە کە هاوکاری ئەمەریکایان کردووە لە پرۆسەی کشانەوەیان لە ئەفغانستان.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، لووید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا پرۆسەی کشانەوەی وڵاتەکەی لەئەفغانستان بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد و وتیشی، "توانیویانە هاوکاری ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی سڤیل بکەن کە ویستوویانە ئەفغانستان جێبهێڵن.
لووید ئۆستون بەبەردەوامی
سوپاسی ئەوانە دەکات کە هاوکاری ئەمەریکا بوون لە جەنگی درێژخایەنی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان
و دەڵێت، "ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەو جەنگە بهێنین و سوپاسی هاوکاری ئێوە
بکەین و هەبوونی ئێوە گەورەترین سامانە بۆ ئێمە.
رۆژی ٣١ی ئەم مانگە، جەنگی
٢٠ ساڵەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێهات و دوێنێش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا،
جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، "ئەمەریکا گۆڕانکاری
لە سیاسەتی دەرەوە و ستراتیژییەتی خۆیدا هێناوە و ئەو بڕیارەی لەبارەی ئەفغانستانەوە
داویانە، تەنها ئەفغانستان ناگرێتەوە".