لە پارێزگای ریزەی تورکیا، بەھۆی بارانی بەخوڕەوە چەند رێگایەک داخراون و زیان بەر زەویە کشتوکاڵییەکان کەوتووە و چەند ناوچەیەکیش توشی لافاو بوونەتەوە، پێچەوانەی ئەوەش، لە عێراقی هاوسێی تورکیا؛ گەرما تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە و کەمیان دەتوانن لە کاتەکانی نیوەڕۆدا لە دەرەوە بن.
لە پارێزگای ریزەی
تورکیا، بەھۆی بارانی بەخوڕەوە چەند رێگایەک داخراون و زیان بەر زەویە کشتوکاڵییەکان
کەوتووە و چەند ناوچەیەکیش توشی لافاو بوونەتەوە، پێچەوانەی ئەوەش، لە عێراقی
هاوسێی تورکیا؛ گەرما تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە و کەمیان دەتوانن لە کاتەکانی
نیوەڕۆدا لە دەرەوە بن.
له دوای نیوەڕۆی
دوێنێ چوارشەممەوە پارێزگای ریزەی تورکیا دووچاری بارانێکی بەلێزمە و لافاو
بووەتەوە، ئاوەڕۆکانی بەشێکی گەڕەک و شارۆچکەکانی گیراون و بەھۆی زۆریی بارانەوە
ئاوی چەمەکانی ئاشکلار و شاعیرلەری شارۆچکەکە زیادیكردووە و بووەتە لافاو. داواش
لە گوندنیشنانی لێواری چەمەکان کراوە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، هۆشداری ئەوەش دراوە کە بارانەکە بۆ ماوەیەکی دیکەش ئەگەری بەردەوام
بوونی هەیە.
هەر لە باران و
لافاوەکەدا و لە ئەنجامی رۆچوونی زەوی بەھۆی بارانی زۆرەوە لە شارەدێی بویوککۆی،
خانوویەکی چۆڵکراو رووخا و چەند
هاوڵاتییەکیش بەهۆی داخرانی رێگاکانەوە گیریان خواردووە.
ھاوکات، بەھۆی
بارانی بەخوڕ و ماوە ماوە دروستبوونی لافاوەوە، رێگاکانی گوندی ئیسڵاحییە سەربە
شارۆچکەی گونەیسو و گوندی لەڤەنتی سەربە شارۆچکەی ھەمشین داخران و زەوییە
کشتوکاڵییەکانی گوندی ئیشکڵیی سەربە شارۆچکەی ئاردەشین، دووچاری زیان بوونەتەوە.
تیمەکانی ئیدارەی
تایبەتی پارێزگاکە و شارەوانی، بەھۆی بەردەوامبوونی باران و مەترسییەکانی رۆچوونی
زەوی، ئۆتۆمبێلە قورسەکان بەکارناھێنن.
لە عێراقیشدا کە
تورکیا هاوسێیەتی و هاوسنورن، شەپۆلی گەرما رووی لەم ناوچەیە کردووە، سەرەڕای ئەوەی
مانگی تەمموزە و هاوڵاتیان پێی دەڵێن 'گەرمەی هاوین' بەڵام شەپۆلی گەرمای دیکە
هەیە و لە هەندێک شوێندا پلەکانی گەرما دەگەنە سەرو ٤٨ بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی.
کەشناسی و
بەرپرسانی تەندروستی هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیان کە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و بەتایبەت
لە کاتژمێرەکانی ١١ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٤ی عەسردا، نەچنە دەرەوە و هەتاو لێیان نەدات،
چونکە گەرما و تیشکی خۆرەکە زیانی بۆیان دەبێت.
لە هەندێک
شوێنیشدا، ئەوەندەی بە شەوان بازاڕەکان دەکرێنەوە و هاوڵاتیان بۆی دەچن، بە رۆژدا
بەو جۆرە نییە.