سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن

PM:07:49:01/09/2021

2524 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی ١٠ی ئەمساڵ لە عێراق، دەشڵێت، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هاوکاری هۆڵەندا بۆ عێراق لە بواری ئابوری و کشتوکاڵدا.


لە ئێستادا شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هۆڵەندان بۆ گفتگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، لەو بارەیەشەوە، قەحتان تەها بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و یەكێتی ئەوروپا رێککەوتنیان واژۆکردووە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانی عێراق، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا تەواوکردووە.

قەحتان تەها راشیگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەندادا رێککەوتنیان کردووە لەبارەی هاوکاریەکانی هۆڵەندا بۆ عێراق لە بواری ئابوری و کشتوکاڵیدا.













گەلەری