سەرۆکی رەوتی سەدڕ رایگەیاند، بەشداری ملیۆنی لە ھەڵبژاردنەکاندا کۆرۆنا و کێشەکانی عێراق چارەسەر دەکات.
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدڕ لە تویتێکدا ئەوەی خستەڕوو، تاکە چارەسەر بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە گەندەڵی و کارەسات و پەتای کۆرۆناش رزگاری ببێت، بەشداریکردنی ملیۆنی ھاوڵاتیانە لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
پێشتر موقتەدا سەدر بڕیاریدا بکشێتەوە لە هەڵبژاردنەکان، بەڵام دواتر گەڕایەوە ناو
پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند، بە گڕوتینەوە لە پێناوی رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی
و داگیرکاری دەگەڕێنەوە ناو هەڵبژاردن.
هاوکات، کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، سەرجەم ئامادەکاریییەکانی هەڵبژاردنەکان کۆتایی
هاتووە و هەڵبژاردنەکانیش لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت کە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵە.