سەردێڕ:

بوکێک وەک کاندید دەبێتە رکابەری خەسوی

AM:11:49:01/09/2021

6812 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی دەگمەندا کە پێشتر رووینەداوە، لە وڵاتی مەغریب پەڕلەمانتارێکی پێشوو بەهۆکاری ئەوەی وەک کاندید پەسەند نەکراوە، لەبەرامبەر دایکیدا هاوسەرەکەی دەکاتە کاندید لەهەمان بازنەی هەڵبژاردندا لە کۆمەڵەی بەنی فراسن لە هەرێمی تازە.


چاوگێک بە e360 راگەیاند، غازی جتیۆ، ئەندام پەرلەمانی پێشوو لە هەنگاوێکیدا هاوسەرەکەی کردووەتە کاندیدی پارتی بنەڕەتخوازی سەردەم و بەمەش بووەتە رکابەری خەسوی لەسەر پارتی بزوتنەوەی گەل لەهەمان بازنەی بەنی فراسنی ژمارە ٤ی هەڵبژاردندا.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەندام پەرلەمانەکە بە "بیزبیز" ناسراوە هاوسەرەکەی کردووەتە رکابەری دایکی بە ئامانجی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی لە ئەنجومەنی کۆمەڵەی بەنی فراسن، کە پێشتر خۆی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی دەکرد.

بەگوێرەی چاوگەکە، پەرلەمانتارەکەی پێشوو بە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ ناو جیهانی سیاسەت، بەنیازە هاوسەرەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چونکە پێشتر بەهۆکاری ئەوەی شیاوی ئەوەنییە ببێتەوە ئەندام پەرلەمان، رێگەی پێنەدراوە خۆی کاندیدبکاتەوە.

ئەم هەنگاوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەڵکێکی زۆر کەوتوونەتە تانەدان و یەکێک لەبەکارهێنەران دەڵێت، "بەدەستهێنانی رەزامەندی هاوسەر لە پێشترە لەبەدەستهێنانی رەزامەندی دایک".

یەکێکی دیکە دەڵێت، "رەنگە ئەو پەرلەمانتارە لەو باوەڕەدابێت، رێگری کردن لە خۆکاندیدکردن و بەدەستهێنانی پۆستی سیاسی لە پێشتربێت لە رازیکردنی دایک و باوک".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو بە تۆمەتی تێوەگلانێک لە کەیسێک چەند مانگێک زیندانی کراوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی جارێکی دیکە رێگەی پێنەدرێت بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢١ خۆی کاندید بکاتەوە.

کـ، ئـ













گەلەری