سەردێڕ:

پیاوێک لەلایەن خوشک و خوشکەزایەکییەوە کوژرا

PM:06:12:31/08/2021

14368 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بڵاویکردەوە، ژنێک و کوڕەکەی و پیاوێکی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی برای ژنەکە بۆ بە دەستهێنانی میراتی پیاوەکە دەستگیرکراون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە موسڵ بڵاوکرایەوە، پۆلیس لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێنا و لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەستیپێکرد و بەهاوکاری فەرمانگەی پزیشکی دادوەری و سوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری خوشکی پیاوەکە بە تۆمەتی کوشتنی کوژراوەکە دەستگیرکرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر کوڕی ئەو ژنە (خوشکی کوژراوەکە) و پیاوێکی دیکە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لەو کارەدا دەستگیرکراون و ئەو کارەیان بە ئامانجی بەدەستهێنانی میراتییەکەی ئەنجامداوە.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و دادوەری لێکۆڵەر رەوانەی دادگای تاوانەکانی کردوون و لێپیچینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.













گەلەری