سەردێڕ:

باڵیۆزی ئێران: سێ جار لەگەڵ سعودیه‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌

PM:05:43:31/08/2021

18208 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌ به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ بەرپرسانی سعودیه‌ كۆبوونه‌تەوه‌ و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان.


ئیرەج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئێران له‌گه‌ڵ دیالۆگدایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و دەشڵێت، "ئێران له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی ئاشتییانه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ دیالۆگیشیدان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سعودیه‌."

راشیگه‌یاند، له‌ به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ بەرپرسانی سعودیه‌ كۆبوونه‌تەوه‌ و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان و دەشڵێت، "كۆبوونه‌وه‌كانی دواتر دوای ته‌واوبوونی كاروباری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن."

بەوتەی ئیرەج مه‌سجیدی، "پێویست ناكات هیچ وڵاتێک له‌ ئێران بترسێت و لێی نیگه‌ران بێت" و وتیشی، "ئێران له‌ هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردایه‌، له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌بادا هاوكاری عێراق ده‌بین."

پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران لە مێژوودا بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لەساڵی ٢٠١٦ەشەوە هەردوولا لەسەر دۆخی یەمەن پەیوەندییەکانیان چووە قۆناغێکی دیکەوە و تەواوی پەیوەندییەکانی نێوانیان بڕی، بەڵام لە مانگی چواری رابردوودا دانوستانی راستەوخۆیان لە عێراق ئەنجامدا.

رۆژی ٢٨ی مانگیش، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە بەشدارییان لە لوتکەی بەغدادا کرد و بەرپرسێکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "هەر ئەوەندە وەزیرانی دەرەوەمان لەسەر یەک مێز کۆکردەوە ئەوا دەکرێت ئەوە بە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێرانیەکان و ولاتە عەرەبییەکانی کەنداو دابنرێت."








گەلەری

‌بەپەلە