سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە لە دەریای ئیجە روویدا

PM:04:47:31/08/2021

7180 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، لە پارێزگای کوتاهیا لە ناوچەی ئیجەی رۆژئاوای تورکیا روویدا.


سه‌رۆكایه‌تی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بومەلەرزەکە لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ و لە قوڵایی ٧.١٦ کیلۆمەتر روویداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە هیچ حاڵەتێکی "نەخوازراو" لە دوای بوومەلەرزەکە تۆمارنەکراوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.













گەلەری