سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. رفاندنی منداڵێک لە میسر

PM:03:54:30/08/2021

6832 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ٢٧ چرکەیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت، لە پارێزگای غەربییە لە باکوری میسر، لە یەکێک لە فرۆشگەکان ئۆتۆمبێلێک ردەوەستێت و دوو کەس دادەبەزن و منداڵێک دەڕفێنن کە کەمێک پێش ئەوان دەچێتە ناو فرۆشگاکەوە.


چاوگێکی ئەمنی بە ماڵپەڕی سكاى نیوزی عەرەبی راگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکاندا، چونکە لە رێگەی گرتە ڤیدیۆکەوە توانراوە جۆری ئۆتۆمبێلەکە دەستنیشانبکرێت و کەسەکان بناسرێنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان تەنها بەندە بە کاتەوە، هەموو شتێک بەردەستە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لایەنی پەیوەندیدار و دایک و باوکی منداڵەکە بانگکراون بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە و وتەیان لێوەرگیراوە.













گەلەری