سەردێڕ:

بەهۆی پێکدادانی دوو بەلەمەوە ١١ کەس گیان لەدەستدا

PM:12:33:30/08/2021

8316 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەم لە پیرۆ لە کیشوەری ئەمریکای باشور، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.


بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی پیرۆ، بەلەمێک کە لە رووباری هاولاگا لە ناوچەی ئامازۆنی پیرۆ بەرەو شاری یوریماگواس گەشتیکردووە، بەهۆی چڕی تەمەوە خۆی کێشاوە بە بەلەمێکی دیکەدا.

پەیمانگای نیشتمانی بەرگریی شارستانی پیرۆ رایگەیاندووە، لە ئاکامی رووداوەکەدا بەلەمەکان وەرگەڕاون و ١١ سەرنشین خنکاون و شەشی دیکەشیان برینداربوون.

لە رووداوەکەدا تا ئێستا ژمارەی بێسەروشوێنان بە تەواوی نازانرێت، هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە.

بەوتەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا رزگاریان بووە، بەلەمەکە ٢٠ منداڵیشی لەسەر بووە و دوا بە دوای رووداوەکە ئەو کەسانەی مەلەوان بوون بە هەوڵی خۆیان توانیویانە بگەنە لێواری رووبارەکە.













گەلەری