سەردێڕ:

وەزارەتێك یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرەکانى دروستدەکات

PM:12:06:30/08/2021

12080 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق فەرمانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونى بۆ بەساڵاچووان و کەمدەرامەتان و فەرمانبەرانی کەرتی نەوت دەرکرد.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی سورە لەسەر باشکردنى ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بەهاوڵاتیان دەکرێت و دەیەوێت چالاکانە خزمەتی کۆمەڵگە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەکەیان کۆمەڵێك بڕیاری دەرکردووە کە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت.

بەوتەى ئیحسان عەبدولجەبار، یەکێك لە پڕۆژەکان دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و دروستکردنی خوێندنگەیەکی نمونەیی.

رونیشیکردەوە، دروستکردنی خەڵوەتگەی پیری و دروستکردنی خانوو بۆ کەمدەرامەتەکان بەشێکی تری پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوتن.













گەلەری