سەردێڕ:

پێشبینییەک بۆ دابەزینى پلەکانى گەرما

AM:11:57:30/08/2021

7352 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی پلەکانی گەرما دەست بەدابەزین دەکەن.


ئەمرۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا روونادات، بەشێوەیەک پلەکانی گەرما لە بەغدا ٤٦ پلەی سیلیزی و لە پارێزگاکانی باشوریش بە گشتی ٤٩ پلەی سیلیزی دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن. هاوکات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە دادەبەزن.

لەبارەی پلەکانی گەرما لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی پێنجشەممە هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادەن، بەڵام رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە کەمێک دادەبەزن.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترین پلەش ٢٧ پلە دەبێت، هاوکات، لە سلێمانیش ٤٤ بە ٢٩ پلە و لە دهۆک ٤٢ بە ٢٦ پلە و لە هەڵەبجە٤٣ بە ٣٠ پلە و لە کەرکوکیش ٤٦ بە ٣١ پلەی سیلیزی دەبێت.

هەروەها سبەینێ، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤١ پلە و نزمترین پلەش ٢٦ پلە دەبێت، هاوکات، لە سلێمانیش ٤٢ بە ٢٨ پلە و لە دهۆک ٤٠ بە ٢٦ پلە و لە هەڵەبجە ٤٢ بە ٢٩ پلە و لە کەرکوکیش ٤٥ بە ٣٠ پلەی سیلیزی دەبێت.

دوێنێ یەکشەممە ئاژانسی بیلاسیرفیلی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا خشتەیەکی بڵاوکردوەوە و تێیداهاتووه، لە کۆی ١٥ ناوچە و شاری جیهانی کە بەرزترین پلەکانی گەرمایان تێدا تۆمارکراوە، شاری خانەقینی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە و بەگەرمترین ناوچەی جیهان تۆمارکراوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو کە پلەکانی گەرما ٥١ پلەی سیلیزی بوو.








گەلەری