بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری دژە موشەکییەوە وەڵام دراونەتەوە و تێکشکێنراون.
بەرپرسێکی ئەمریکا راشیگەیاندوە، پێنج موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون، بەڵام بەهۆی سیستمی بەرگری دژە موشەکی ئەمریکاوە، موشەکەکان تێکشکێنراون و زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
هاوکات، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند،
بزوتنەوەکەیان دەستی بەسەر بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابوڵدا گرتووە و بەم نزیکانەش دەسەڵاتەکەی
فراوانتر دەکات لە فڕۆکەخانەکەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی
داعشی تێدابووە و ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن
ئەمریکا تەقێنرایەوە و بەوهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.