سەردێڕ:

ئەردۆغان: ئەگەر بەپێی پێویست بەھێز نەبین دەمانسڕنەوە

AM:09:00:30/08/2021

8392 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا لە رێوڕەسمی نمایشی نوێترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، ئەوەی دەیەوێت ھەر ھەڵسوکەوتێک لە ناوچەکە بکات، پێش ھەموو شتێک دەبێت تەماشای تورکیا بکات.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا لەگەڵ فڕۆکەی ھێرشبەری بێفڕۆکەوان بە ناوی ئاکنجی، بووەتە یەکێک لە باشترین سێ وڵاتی جیھان لەم تەکنەلۆژیایەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر بەپێی پێویست بەھێز نەبن، ئەوە لە ماوەیەکی کەمدا وڵاتی ھەزار ساڵەیان وەکو ھەڵکەندن بە چەقۆ لەسەر جوگرافیا دەسڕنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تورکیا وڵاتێکی ئەندامە لە رێکخراوی ناتۆ و ئەنقەرەش بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی لە رووی تەکنەلۆژیای سەربازییەوە بە جۆرێک ساڵانە ملیۆنان دۆلار بۆ ئەو بوارە تەرخاندەکات.













گەلەری