میدیاکانى بەرازیل بڵاویان کردەوە، جاییر بولسونارۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە سێ بژاردەى لەبارەى خۆ کاندیدکردنى بۆ خولى دووەمى سەرۆکایەتى خستووەتەڕو کەبریتین لە مردن و سەرکەوتن و بەندیخانە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لەساڵی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەرازیل ئەنجامدەدەرێت و سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە دەیەوێت بۆ جاری دووەم خۆى کاندید بکاتەوە و پۆستى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێتەوە.
بەگوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، جاییر بولسونارۆ لەکاتی سەردانیکردنی
شاری گویانیادا سێ بژاردەی بۆ داهاتووی خۆی خستەڕوو ئەوانیش، بەندیخانە و مردن یان
سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکەدا.
سەرۆکی بەرازیل جەختی لەوەکردوەتەوە، بژاردەی یەکەمی نایەتەدی و هیچ کەسێك
لەجیهاندا ناتوانێت راوى بنێت.
بەپێویستیشى زانیوە کە هەر هاوڵاتییەک چەک بکڕێت و وتوویەتى "گەلی
چەکدار هەرگیز بەکۆیلە ناکرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٩ دادگای باڵای هەڵبژاردن چەند دۆسیەیەکی
دژى سەرۆکی بەرازیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشەکردن لەچەند دادوەرێک،
جوڵاندووە.
جاییر بولسونارۆ، لەساڵی ١٩٥٥ لەشاری ساوپاوڵۆ لەدایك بووە و لەساڵی
١٩٩١ەوە ئەندامی پەرلەمانی حزبەکەیەتی و دواجار لەساڵی ٢٠١٨ بە تێکڕای ٥٥٪ بووە بە
سەرۆکی وڵات.