سەردێڕ:

بڕیارێک بۆ بڕینى موچەى ئەو خاوەن پێداویستانەى کە ئۆتۆمبێلیان هەیە

PM:09:06:29/08/2021

18336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رونکردنەوەیەکى لەبارەى بڕینى موچەى ئەو سودمەندانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى بڵاوکردەوە کە خاوەن ئۆتۆمبێلن.


نەجم عیقابى، وتەبێژى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەشى پلاندانان لە وەزارەت چەند پێوەرێکى دیارى کردووە بۆ سودمەندانى موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى بەگوێرەى یاسا".

بەوتەى عیقابى هەر سودمەندێک خاوەنى ئۆتۆمبێل بێت موچەکەى نابڕدرێت".

وتیشى "موچەى ئەو سودمەندانە دەبڕدرێت کە لەدواى سودمەندبوونى لە موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى بوونەتە خاوەنى ئۆتۆمبێل و دەبێت سەرجەمى ئەو موچانەش بگەڕێننەوە کە وەریان گرتووە".

ئاماژەى بەوەش کرد "هەر سودمەندێک بەر لە وەرگرتنى موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى خۆى خاوەنى ئۆتۆمبێل بووبێت موچەکەى نابڕدرێت و وەک خۆى دەمێنێتەوە".

باسی لەوەشکرد، هەموو موچەیەك نابڕدرێت بەڵکو بەپێی ئاستی دارایی و هەژاری مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و مانگانە ١٠٥ هەزار دینار وەردەگرن.













گەلەری