سەردێڕ:

ڤیدیۆ..پرسیارى پیاوێکى ئایینى ماکرۆنى تووشى شۆک کرد

PM:06:10:29/08/2021

130432 جار خوێندراوەتەوە

لەمیانەى سەردانەکەى بۆ شارى موسڵ و کۆبوونەوەى لەگەڵ کریستانەکانى ئەو شارە، پرسیارێکى پیاوێکى ئایینى لەبارەى داعشەوە ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنساى تووشى شۆک کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچوارچێوەى سەردانەکەى بۆ عێراق بۆ بەشداریکردن لە لوتکەى بەغدا، ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا سەردانى شارى موسڵى کرد و لەگەڵ کریستانەکانى ئەو شارە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسیارى پیاوێکى ئایینى لەبارەى هاتنى داعش بۆ شارى موسڵ و ئاوارەکردنى کریستانەکان سەرۆکى فەڕەنساى تووشى شۆک کرد.

پیاوە ئایینییەکە وتى "ئەو کاتەى داعش هێرشى کردە سەر موسڵ بە رۆژ هێرشى کرد نەک بەشەو. بەبەرچاوى هەموو جیهان داعش هات".

وتیشى "داعش بەبەرچاوى ئەو مانگە دەستکردانەوە هات کە چاودێرى عێراق دەکەن".

ئەو پیاوە ئایینییە پرسیارى کرد "مەعقولە کەس نەیتوانى بەر بە هێرشەکەى داعش بگرێت بەر لەوەى بگات بە موسڵ و ئاوارەمان بکات و لەدواى دوو مانگ لە ئاوارەبوونیشمان لە شوێنەکانى ترى نەینەوا دیسانەوە هێرشى کردەوە سەرمان و سەرلەنوێ ئاوارەى کردینەوە؟!.

وتیشى "مەعقولە کەس نەیبینى و هیچ یەکێک لەو دەوڵەتە بەهێزانە نەیانتوانى هێرشەکانى داعش رابگرن؟".

دوێنێ شەممە، ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا گەیشتە شارى بەغدا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەى بەغدا. دواتریش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا پشتیوانى خۆى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى عێراق لەوادەى خۆیدا دەربڕى و وەک تاکە زامنى سەقامگیرى ئەو وڵاتەى ناوبرد.








گەلەری