PM:03:35:29/08/2021
100988 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق، لەکاتی هەڵخستنی فەرشی ماڵەکەیان بەرسەر ستارەی بانەکەیاندا و بەهۆی نزیکی ماڵەکەیان لە هێڵی گواستنەوەی کارەبا، چوار برا تەزووی کارەبا لێیاندەدات و گیانلەدەستدەدەن.
دوای ئەوەی دایکێك فەرشی ماڵەکەیان لەسەربان دەشوات، داوا لە منداڵەکانی دەکات یارمەتی بدەن لەکاتی هەڵخستنیدا و لە ئەنجامی بەرکەوتنی فەرشە تەڕەکە بە هێڵی کارەبا کە هێزەکەی ١١ کیلۆوات بووە، تەزووی کارەبا لێیاندەدات و هەر چوار کوڕەکەی لەو شوێنەدا دەستبەجێ گیانلەدەستدەدەن.
میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، فەرشە تەڕەکە کارەباکەی گواستەوەتەوە
بۆ کوڕەکان و بەهۆی هێزی زۆری کارەباوە زۆربەی جەستەیان سوتاوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، دراوسێکانیان بەپەلە پەیوەندییان بە فەرمانگەی کارەباوە
کردووە بۆ ئەوەی کارەباکە بکوژێتەوە و جەستەی هەر چوار براکە کۆبکەنەوە.
باسیان لەوەشکردووە، رووداوەکە لە گەڕەکی ئەسدیقای شاری بەسرە روویداوە.