سەردێڕ:

داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە

AM:10:53:29/08/2021

72572 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ سەر خاڵێکی سەربازی، دوو چەکداری هێزە ئەمنییەکان کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، لەئەنجامی هێرشەکەی داعش بۆ سەر خاڵێکی سەربازی لە ناوچەی زڵوعییە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دوو پۆلیسی فیدڕالی کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

 

چاوگەکە هیچ ئاماژەی بە زیانەکانی چەکدارانی داعش نەکرد.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.

 













گەلەری